پارتی و یه‌کێتی به پێی یاسایه‌کی جهنگهڵیانه، ساڵانه 92.160.000 دۆلار له‌داهاتی گشتی ده‌دزن
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی لەژێر تایتڵی( به‌رهه‌م ساڵح، 16 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین ده‌كات ) ( بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی هاوڵاتی کلیک بکه ):هه‌واڵێکی بڵاوکردۆته‌وه .
ڕه‌نگه زۆر که‌س له‌ڕووی سیاسییه‌وه سه‌رنجیان چووبێته سه‌ر هه‌واڵه‌که‌ی هاوڵاتی و وه‌ک هه‌واڵێکی سیاسیی سه‌یریان کردبێت، به‌ڵام بۆ ئێمه کێشه‌که به پێچه‌وانه‌یه . پرسیاری ئێـمه ئه‌مه‌یه؛ بڕی ئەو موچەیەی کە وەریدەگرن چەندەو سەرچاوەی ئەو پارەیەش کوێیە؟
لەڕاستیدا ئەوانەی کە بەبڕیاری فەرمی کابینەکەی نێچیر یان بەرهەم خانەنشین کراون یان دەکرێن، هەموویان کادری حزبین و سەر بە یەکێتی و پارتین. ئه‌مانه له‌سه‌ر میلاکی حکومه‌تن !. ئەوەش جگە لەوەی کە کارێکی نایاساییە، لەهەمانکاتدا دزیکردنیشە لە داهاتی گشتی خه‌ڵکی کوردستان. بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموومانە کەبە ووردی چاودێری ئەو بڕیارە حزبیانەی کەبەناوی حکومەتەوە دەدرێن، بکه‌ین و بێدەنگ نەبین لەبەرامبەریاندا. لەلایەك تەپڵیان بۆ لبدەین و میدیاییان لێبروژێنین و لەلایەکیتریشهوه خەڵکی لێ هوشیار بکەینەوە، چونکە ئەگەر یەکێی و پارتی ئەیانەوێت کادری حزبی خۆیان خانەنشین بکەن، چ پێویستی بە بڕیاری فەرمی حکومەتە؟! لێره‌دایه که حکومه‌ت و حیزب تێکه‌ڵ ده‌کرێن . ئایا کادرانی حزبی ئەوان کاردرو فەرمانبەری حکومەتن یان حزب؟! . وه‌ڵامه‌که ڕوونه؛ ئه‌وه‌ی کادری حیزبییه، به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ری حکومه‌تیشه، پرسیاره‌که به دیوه پێچه‌وانه‌که‌شیدا ڕاسته . بۆیە پێویستە حزب خانەنشینی بکات و حزبیش موچەی بداتێ.
جابۆ ئەوەی خه‌ڵک کاریگەری خانەنشینکردنی کادرانی حزبی لەلایەن حکومەتەوە لەسەر داهاتی گشتی بزانین، بۆ ئەوەی بزانین باجی ئەو موچە ناڕەوایەی کە کۆمه‌ڵێك گه‌مژه، بەبڕیاری دزە گەورەکان وەریدەگرن لەسەر شانی کێیە و بۆ ئەوەی کۆی گشتی ئەو موچە ناڕەوایەی کە یەکێتی و پارتی بە ئاشکرا لەخەڵکی دەدزن بۆ کۆمەڵێك لە داروده‌سته‌و زوڕناژەنەکانیان، پێویستە ئەم شیکارە ماتمایکییە ساده‌یه‌ی خوارەوە بکەین .
ئەوەی لەناو خەڵکدائاشکرایە، ئەوەیە کە موچەی کەسێکی خانەنشینکراو بەپلەی وەزیری لە 8000 - 10000 دۆلاری ئەمەریکییە. ئێمە کەمترین ڕێژە وەردەگرین کە 8000 دۆلارە. لە هەواڵەکهی هاوڵاتیدا هاتووە کە) پارتی‌و یه‌كێتی تائێستا 960 كادیر‌و سه‌ركرده‌ی خۆیان به‌پله‌ی وه‌زیر له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌ت خانهنشینكردووه )
، کەواته :
960X 8000 = 7،680،000 ( حەوت ملیۆن و شەشسەدو هەشتا هەزار) دۆلار لەمانگێکدا لەڕێگەی چەند دزێکی بچوکەوە، بەبڕیاری دزە گەورەکان لەداهاتی گشتی خه‌ڵکی کوردستان دەدزرێت. ئه‌گه‌ر هه‌مان ژماره له 12 مانگ بده‌ین، ساڵانه 92،160،000 (نەوەدو دوو ملیۆن و سەدو شەست هەزار ) دۆلار لەداهاتی گشتی بەشێوەیەکی ناڕەوا دەچێتە گیرفانی کۆمەێك پیاوکوژو جاش جەلالی و جاش مهلاییەوە.
ئەوەی کە ئاشکرایەو ئاماژەی پێدراوە تا هەنوکە 960 دزە. کێ دەزانێ ژمارەی ئەو دزانەی کە ژێربەژێر ئه‌م یاسای جهنگهڵییهی خانه‌نشینی وه‌زیری ده‌یانگرێته‌وه‌و تا ئێستاش ئاشکرا نەبوون، چەندەن ؟... .
هەرچەندە یەکێتی و پارتی بەهەموو شێوەیەك دەستیان لەبینی خەڵك ناوەو دەیانەوێت پێستی خه‌ڵکی کوردستان بگرون، هەرچەندە ئەو جۆرە دزیکردنە لە داهاتی گشتی ڕێبازێکی نوێی دزی سەرانی تاڵەبانی و بارزانییە و پێویستە بەری پێبگیرێت، بەڵام ئەوەی کە بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە ئەم دوو خاڵەی خوارەوەیە:
یەکەم: هەڵوێست و کاریگەری نەوشیروان و ئۆپۆزسیۆنه ساخته‌که‌ی لە کوێدایە لەبەرامبەر بەیاسایی کردنی ئه‌و هەموو دزی و ناڕەواییەدا ؟ . بۆچی له‌م دزییه‌ی که له‌ڕێگای یاساوه له میلله‌تی ده‌که‌ن! بێده‌نگن ؟! ..بۆچی لەپەراوێزی یەکێك لە ڕاگەیاندنەکانیاندا ئاماژەیەکی پێناکەن !..
دووەم: بێده‌نگه‌کردنی میدیای به ناو ئازادی کوردییه به‌رامبه‌ر ئه‌م دزییه گه‌وره‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیدا که ده‌یخه‌نه چوارچێوه‌ی یاسایه‌کی ساخته‌وه