بۆچی "حه‌مایل خانی" ژنی مه‌لا مسته‌فا داوای لێکرد"مارگرێت" بکوژێ؟
ڕه‌خنه
2010-05-27
ئارام ئه‌حمه‌د عه‌لی:
ڕوداوێکی ڕاستییه، به‌ڵام ته‌نها بۆ پێکه‌نین
ڕه‌فیق پشده‌ری ده‌ڵێت " که مه‌لا مسته‌فا ساڵی 1958 گه‌ڕایه‌وه عێراق، له به‌غدا له میوانخانه‌ی سمیرامیس بوو،مقدارێکی زۆری سکه‌ی ئێرانی دامێ که له جێگایه‌ک بیگۆڕمه‌وه به‌دیناری عێراقی، که سه‌رفی سکه ئێرانیه‌که‌یان کرد، گوتیان ئه‌م سکه‌یه له ساڵی 1947 به تاڵکراوهتهوه، پازده ساڵ ئه‌و پاره‌یه‌ت بۆ ده‌س به سه‌ردا گرتبوو،بنه‌ماڵه‌ی شێخانی بارزانی که پاره هاته گیرفانیان، ده‌رنایه‌ته‌وه قه‌ت".
نیگه‌رانم له‌وه‌ی له‌م مه‌مله‌که‌ته هه‌موو شتێک حه‌رام کراوه‌ی مندا،هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو بڤه‌و بایسی سه‌ره، هه‌میشه نووسه ری حه‌رام شکێن و خه‌تی سوور به‌زێن، گیان و ژیانی خۆی له‌و پێناوه‌دا به‌خشیووه، وه‌لێ ئێمه نه‌وه‌یه‌کین،وه‌ک چۆن سه‌رده‌می به‌عس مه‌حکوم بووین به ڕاکردن و کوشتن،سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کوردیش ههرمهحکووم بووین به ڕاکردن وکوشتن،ته‌نهاله‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هیچ دێوێکی زاڵی شه‌و ناترسین و هه‌موو شتێک ده‌ڵێین،چونکه هیچمان نییه له ده‌ستی بده‌ین، ته‌نها گیان و ژیانم نه‌بێت، ئه‌ویش ده‌مێکه ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی کوردستان به ناشیرین کردنی ژیان و ناعه‌داله‌تی له‌به‌ر چاویان خستین و بۆمان مه‌سه‌له نییه.
مارگرێت یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی ژن بوو له‌ناو شۆڕشه چه‌ته‌گه‌ریه‌که‌ی بارزانی دا،ئه‌وه‌ی که به زۆر و به هه‌ڵه له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا ناویان ناوه "شۆڕشی ئه‌یلول"،ئه‌ویش له‌ساڵی 75 دا چونکه بڕیار له‌ده‌ست یه‌ک که‌سی وه‌ک"مه‌لا مسته‌فا"دا بوو،چونکه خاوه‌نی سه‌رکردایه‌تییه‌کی به کۆمه‌ڵ نه‌بوو ئاشبه‌تاڵی کردوو ئاڵای سپی ته‌سلیم بوونی هه‌ڵكرد.
مارگرێت وه‌ک چۆن له جوانیدا که‌م وێنه بووه، له ئازایهتیشدا که‌م وێنه بووه، به قسه‌ی پیاوانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و مێژوو نووسه‌کانیان، گوایه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی پارتی ،په‌لاماری مارگرێت ده‌ده‌ن و به زۆر ده‌ست درێژی سێکسی ده‌که‌نه سه‌ری،که مه‌لا مسته‌فا ئه‌مه ده‌بیسێته‌وه، ده‌نێرێت به شوێن مارگرێت دا‌و ده‌یکوژێ، یان فه‌رمانی کوشتنی ده‌ر ده‌کات.
ئه‌گه‌ر به پێی یاسای جه‌نگه‌ڵیش بێت،ده‌بێ ده‌ستدرێژی که‌ران سزابدرێن،نه‌ک قوربانی،بۆیه ئه‌م چیرۆکه سه‌ر له‌به‌ری درۆیه‌و ناچێته خانه‌ی ئه‌قڵه‌وه، ژنێک به زۆر ده‌ستدرێژی سێکسی لێبکه‌ن و پاشان ژنه‌که‌یش بکوژن، ده‌ستدرێژی که‌رانیش، وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچن و تا ئێستایش نه‌زانین، ئه‌وانه کێ بوون؟ ناویان چی بوو ؟ چه‌ند که‌س بوون ؟ له کوێ ئه‌وه‌یان کرد؟ کێ ئاگادار بوو؟کێ لێکۆڵینه‌وه‌ی کرد؟بۆ ناوه‌کانیان له هیچ جێگایهکدانههاتووه؟.هه‌موو ئه‌م پرسیارانه پێمان ده‌ڵێت، که ناتوانین باوه‌ڕ به‌م چیرۆکه بکه‌ین، که به خه‌یاڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا هاتووه بۆ په‌رده‌پۆشکردنی چۆنیه‌تی تیرۆر کردنه‌که‌ی مارگرێت.
جگه له‌م گێڕانه‌وه‌یه، دوو گێڕانه‌وه‌ی تری مێژووی سه‌باره‌ت به‌م خوێنه به ناهه‌ق ڕژاوه هه‌یه، له لایه‌ن دوو که‌سایه‌تی جیاوازه‌وه،که بۆچونه‌کانی هه‌ردوکیان تێهه‌ڵکێشن و زۆر له‌یه‌ک ده‌چن و له ڕاستییه‌وه نزیکن،ئه‌ویش"عیسا پژمان و ڕه‌فیق پشده‌ری"یه، لێره‌دا هه‌ردووکیان ده‌نووسینه‌وه، ئه‌وکاته خوێنه‌ر خۆی سه‌رپشکه باوه‌ڕ به کامیان ده‌کات و کامیان ده‌چێته ناو ئه‌قڵێکی سه‌لیم و سه‌رده‌میانه‌وه.
عیسا پژمان،کۆنه ساواک ودۆستی نزیکی مه‌لامسته‌فا پێی وایه،مارگرێت دۆستی مه‌لامسته‌فا بووه، واته په‌یوه‌ندی سێکسی له‌گه‌ڵی هه‌بووه، وه‌ختێک خه‌ڵكی به‌م په‌یوه‌ندیه‌ی زانیووه فه‌رمانی داوه به کوشتنی.
دیاره زیندوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، زیاتر له‌سه‌ر ناهه‌قییه‌که که کراوه،نه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا چی ده‌که‌ن،ئاخر هه‌رگیز ڕێگا به خۆم ناده‌م، بخزێمه ناو ژیانی تایبه‌تی مرۆڤه‌کانه‌وه، وه‌لێ ئه‌م باسه بۆ ئاشکراکردنی ناههقیهکه، بۆ خزمه‌تی خوێنێکه که له گیانێکی ته‌زیوه‌وه ههڵقوڵیوهو ڕژاوه‌ته سه‌ر زه‌وی، ته‌زیوو به ئه‌قڵی خێڵ، بۆ ڕسواکردن و تیرۆر کردنی مرۆڤێکی ژنه،که له‌و ده‌مه‌دا به‌وپه‌ڕی به‌رائه‌تی خۆیه‌وه وویستوویه‌تی ڕۆڵێک له مێژوودا بۆخۆی بنه‌خشێنێت، ئه‌رکێک بخاته سه‌رشانی خۆی،وه‌لێ کۆمه‌ڵێک چه‌ته، پاش ئه‌وه‌ی ئابڕووی ده‌به‌ن، به‌ناهه‌ق ژیانیشی لێزهووت ده‌که‌ن،وه‌ک چۆن جه‌سته‌ی به‌هارانه‌ی خه‌ڵتانی خوێن ده‌که‌ن، پاشان مێژوهکهیشی لیخن ده‌که‌ن.
پاش تیرۆرکردنه‌که‌ی ئه‌و چیرۆکه‌ی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، گوایه پۆلێ پێشمه‌رگه دهستریژیان کردۆته سه‌ر مارگرێت و بارزانیش فه‌رمانی کوشتنی داوه.
ڕه‌فیق پشده‌ری له‌کتێبه‌که‌یدا،کوردستان لاپه‌ڕه"35 ده‌ڵێت"یه‌که‌م پێشمه‌رگه"ژن"له‌شۆڕشی ئه‌یلول ساڵی 1961 خوشکه مارگرێت بوو، له‌سه‌ر داوای "حه‌مایل خان" به فه‌رمانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ئه‌وه بوو مارگرێت تیرۆر کرا".
دیسان ده‌ڵێت"به‌فه‌رمانی مه‌لامسته‌فا هاوسه‌ری کوڕی گه‌وره‌که‌ی عبیدڵڵه،له‌گه‌ڵ کۆرپه ساوه‌که‌ی تیرۆریان کرد‌و گۆڕیان نییه"
دیسان ده‌ڵیت " له سه‌ران سه‌ری جیهاندا به پێی یاسا، ژنی به مێردی خاوه‌ن منداڵ،به شوودانی قه‌ده‌غه‌یه،چه‌ندجار مه‌لامسته‌فا داوا له ژنی خاوه‌ن مناڵ ده‌کات که شوو به پاسه‌وانه‌که‌ی بکه‌ن، هیچ یه‌کێکیان ئه‌مه په‌سه‌ند ناکات،مه‌لا مسته‌فا له حاجی ئۆمه‌ران، له گه‌ڵ ژنێكی خاوه‌ن منداڵ به گرژی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات، که ده‌بێت داواکاریه‌که‌م جێبه‌جێ بکه‌یت، ژنه‌که ڕوو ده‌کاته مه‌لا مستهفاو ده‌ڵێت، مادام ئه‌و پاسه‌وانه‌ی خۆت ئه‌وه‌نده خۆش ده‌وێت، بۆچی ژنه‌که‌ی خۆتی پێشکه‌ش ناکه‌یت، مه‌لا مسته‌فا یه‌کسه‌ر بڕیای تیرۆر کردنی ده‌دات و ده‌ڵێت، بڕۆن هه‌ر ئێستا بیکوژن.
نه‌تیجه گیری ، وه‌لێ کام حه‌قیقه‌ت؟
ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی که له ده‌می بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پیاوه‌کانیانه‌وه ده‌رچووه، وه‌ک ووتمان قابیلی باوه‌ڕ پێکردن نییه،وه‌لێ ئه‌گه‌ر قسه‌کانی عیسا پژمان و ڕه‌فیق پشده‌ری تێکه‌ڵاو بکه‌ین ده‌توانین نه‌تیجه‌یه‌ک له قسه‌کانمان بده‌ین به ده‌سته‌وه.
مه‌لا مسته‌فا له ژیانی خۆیدا چه‌ندین ژنی هێناوه،که‌سێکی به ده‌سه‌ڵات بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ناوی شۆڕشه‌وه توانیویه‌تی باشترین ژیان بۆ خۆی و نه‌وه‌کانی دابین بکات،حه‌مایل خانی خێزانی هه‌مه‌کاره بووه‌و هه‌رچی ووتووه که‌س نه‌یتوانیووه ڕه‌دی بکاته‌وه،ته‌نانه‌ت سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌و به ناو"شۆڕشه" هه‌مووی له ژێر ده‌ستی ئه‌م ژنه‌دا بووه،خودی مه‌لا مسته‌فاش ئه‌وه‌نده‌ی مه‌یلی به لای منداڵه‌کانی ئه‌م هاوسه‌ره‌یه‌وه بووه، مه‌یلی بۆ کوڕه‌کانی تری، له هاوسه‌ره‌کانی تری نه‌بووه، بۆیه من خۆم وای بۆ ده‌چم، که گێڕانه‌وه‌کانی هه‌ردوو"عیسا پژمان و ڕه‌فیق پشده‌ری"له ڕاستییه‌وه زۆر نزیکن،که‌مه‌لا مسته‌فا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مارگرێت هه‌بووه، وه‌ختێک" حه‌مایل خان" ی خێزانی ئه‌و هه‌واڵه ده‌بیستێت پێی قووت ناچێت و مه‌لامسته‌فا ده‌خاته ژێر گیر‌و گاز، که ده‌بێت مارگرێت بکوژێت، ئه‌ویش نه‌یتوانیوه له‌ژێر ئه‌و باره‌دا ده‌ربچێت و فه‌رمانی داوه مارگرێت بکوژن، ئه‌وه‌بوو کوشتیان، له‌مه به‌ده‌ر هیچ ئه‌قڵێک ئه‌وه وه‌رناگرێت، کۆمه‌ڵێ پێشمه‌رگه "یه‌ع له‌و پێشمه‌رگانه" ده‌ستدرێژی سێکسی بکه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کی ژن،پاشان دادگا قهرهقووشیهکهی مستهفابارزانی ژنه‌که مه‌حکووم بکات به مه‌رگ و بیکوژێت، وه‌ک له سه‌ره‌وه‌ش ووتوومه، له مێژووی ڕودانی ئه‌م کاره‌ساته‌دا ناوی که‌سانێک نییه که ئه‌م کاره"ده‌ستدرێژی سێکسیان" کردبێته سه‌ر مارگرێت.
ئارام ئه‌حمه‌د علی