كێ تاكە پێشمەرگە مەسیحیەكەی ناو یەكێتی شەهید كرد؟ "سۆران به پیلانێكی هاوبه‌شی به‌عس و یه‌كێتی شه‌هید كرا"
ڕێپۆرتاژ
2010-08-05
ڕزگار رەزا چوچانی:
شه‌هید سۆران یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه دیاره‌كانی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو، وه‌ك تاكه پێشمه‌رگه‌یه‌كی مه‌سیحی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا خه‌باتی ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه بهمهفرهزهیهكی پارتیزانی دێته‌وه ناوشار و له‌نزیكی هه‌ولێر له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی پێشمه‌رگه‌ی خۆیه‌وه شه‌هید ده‌كرێت، برایه‌كی شه‌هید سۆران شه‌هید كردنه‌كه به‌پیلانی هاوبه‌شی به‌عس و یه‌كێتی ناو ده‌بات و ئه‌و براشی كه ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتییه، ئه‌و قسانه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت"ئه‌وه‌ی سۆرانی شه‌هیدكرد خیانه‌تی له خودی یه‌كێتیش كردووه".
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م شه‌هیده كه خانه‌واده‌یه‌كی مه‌سحین و چه‌ندین كه‌س لهخانهوادهكهیان به‌ده‌ستی به‌عس له‌سێداره دران. له‌ناو خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوو دیارن و یه‌كێتی به‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی یه‌كیتی ناویان ده‌هێنێت و شه‌هید سۆرانیش وه‌ك شه‌هیده‌كانی تری خه‌باتی یه‌كێتی و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هیدی خۆی هه‌ژمار ده‌كات، به‌ڵام سه‌لیم پۆڵس كه له‌وڵاتی سوید ده‌ژییه‌ت و برا گه‌وره‌ی ئه‌و شه‌هیده‌یه و ئێستا رێكخراوێكی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ماوی عێراقی دامه‌زراندووه، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ سڤیل ئاشكرای ده‌كات، كه یه‌كێتی ده‌ستی له‌شه‌هیدكردنی ئه‌و شه‌هیده‌دا هه‌بووه و ده‌ڵێت" شه‌هید سۆران له‌رابردوش یه‌كێتی نه‌بووه ئه‌و گۆشكراوی به‌رده‌ستی من بووه ئه‌فكاری ماركسی لینینی ماوی بوو، ئه‌و شێوازه تهنزیمهش ئه‌وكات له‌وێ عێراق نه‌بوو، بۆیه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تێكۆشانی دهكردو شه‌ڕی به‌عسی ده‌كرد و له‌دژی ئه‌فكاره‌كانی یه‌كیتی بوو، ئه‌گه‌رچی له‌نزیك ئه‌وانیش خه‌باتی ده‌كرد، خودی تاڵه‌بانی زۆر له‌دژی ئه‌و بوو پیاوه‌كانی تاڵه‌بانی هاوكاریی ئه‌منی به‌عسیان كردوو له‌پیلانێكی نیوان یه‌كێتی و به‌عس شه‌هید سۆرانیان شه‌هیدكرد، چونكه له‌ناوچه‌كه جێ ده‌ستی دیاربوو لهزهربهدان له‌به‌عس و لهفكرهی یه‌كێتی و تاڵه‌بانیش زۆر دوربوو، به‌هه‌مان شێوه‌ی مامه ڕیشه كه لهفكرهی تاڵه‌بانی دوربوو و زه‌ربه‌ی له‌به‌عس ده‌دا شه‌هیدیان كرد، چونكه خه‌ڵكی شۆڕشگێر له‌ناو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك جێی نابێته‌وه كه ئامانجی بازرگانی كردن بێت به‌هه‌موو شت، بۆیه ئه‌بێت بگوترێت سۆران شه‌هیدبووه به‌ده‌ستی جه‌ماعه‌تی تاڵه‌بانی و یه‌كێتی نه‌ك شه‌هیدی تاڵه‌بانی و حزبه‌كه‌ی بێت، یه‌كێتی بۆی نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و شه‌هیده شۆڕشگێڕه قاره‌مانه بخاته ریزی پیاوه‌كانی خۆی".
سه‌لیم پۆڵس زۆر دژی ئه‌وه‌ش بوو كاتێك برایه‌كی شه‌هید سۆران به‌ناوی سه‌باح كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كارده‌كات و هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، ئه‌و حزبه ناوی شه‌هید سۆرانی هێناوه و وتی" یه‌كێتی ئه‌یه‌وێ به‌خه‌ڵك بڵێت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سۆران له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن نه‌ك له‌دژی ئێمه، من لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم رونی ده‌كه‌مه‌وه راسته سه‌باح برامه‌و برای شه‌هید سۆرانیشه، به‌ڵام ئه‌و ته‌مسیلی خودی خۆی ده‌كات، له‌م كاته‌شدا كه ئه‌وان ناوی شه‌هید سۆران به‌كار ده‌هێنن ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه به‌و ڕێگایه وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئێمه بده‌نه‌وه كه له‌ماڵپه‌ڕی ره‌سمی خۆمان سۆران وه‌ك شه‌هیدێكی بزوتنه‌وه‌ی ماوی له‌عێراق باس ده‌كه‌ین و راشمان گه‌یاندووه كه به‌پیلانی پیاوه‌كانی تاڵه‌بانی و ئه‌منی به‌عس شه‌هیدكراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له‌نزیكه‌وه بناسێت و ئاگاداری خه‌باتی سۆران و چۆنیه‌تی شه‌هیدكردنه‌كه‌ی بێت، ده‌زانێت كه به‌چه‌كی یه‌كێتی سۆران شه‌هیدكراوه و ئیمه‌ش وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی سۆران زۆر به‌توندی له‌دژی یه‌كێتی و تاڵه‌بانین و ئه‌وانیش به‌به‌رپرس له شه‌هیدكردنی سۆران ده‌زانین، راسته برایه‌ك و خوشكێكم كه‌وتونه‌ته ژێر تائسیری تاڵه‌بانی، به‌ڵام سۆران په‌روه‌ده‌ی پرۆلیتارییه و یه‌كێتیش مه‌دره‌سه‌ی سه‌رمایه‌دارییه، بۆیه ئه‌وان ته‌مسیلی خودی خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك سۆران و فكره‌ی سۆران".
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش بۆچی سۆران كه‌به‌و شێوه‌یه له‌دژی تاڵه‌بانی و فكره‌ی یه‌كێتی بون بووه چۆته ریزیانهوه پۆڵس ده‌ڵێت" وه‌ك وتم راسیتیهكهی ئه‌وه‌یه سۆران له‌و كاته‌دا وه‌ك كه‌سێكی خه‌باتكار ده‌یویست قاره‌مانانه خه‌بات بكات له‌دژی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی عیراق، جوگرافیاش بۆ خه‌بات ئه‌وكات به‌ده‌ست پارتی و یه‌كێتی یه‌وه بوو بۆیه له‌نزیكی ئه‌وان خه‌باتی خۆی ده‌كرد كاتێكیش یه‌كێتی و تاڵه‌بانی زانییان ناكه‌وێته ژێركاریگه‌ری ئه‌وان و لهفكرهی ئه‌وانه‌وه زۆر دوره له‌گه‌ڵ به‌عس پێكه‌وه شه‌هیدیان كرد، من جارێكی تر به‌توندی ره‌تی ده‌كه‌مه‌وه كه یه‌كێتی شه‌هید سۆران به شه‌هیدی خۆیان ناو ببه‌ن، سۆران زۆر له‌وان دوربوو بۆیه خۆیان شه‌هیدیان كرد نه‌ك هه‌ر ئه‌وكات ئێستاش هه‌ركه‌س وه‌ك سۆران بیر بكاته‌وه له‌ناو ئه‌واندا بێگومان ده‌یكوژن".
له‌لای خۆشیه‌وه سه‌باح ئه‌و برایه‌ی شه‌هید سۆران كه به‌رپرسی كۆمیته‌ی كه‌نه‌دای یه‌كێتی یه‌و لهكۆنگرهش به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی هه‌ڵبژێدرا به‌توندی قسه‌كانی سه‌لیمی برای ره‌تده‌كاته‌وه ده‌ڵێت" ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه، یه‌كێتی ده‌ستی له شه‌هیدكردنی شه‌هید سۆران هه‌بوبێت. شه‌هید سۆران یه‌كێتی بووه له‌ناو هه‌موو میلله‌تێك خیانه‌ت هه‌بووه و هه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ش كه له‌گه‌ڵ شه‌هید سۆران بووه‌و شه‌هیدی كردووه خائین بووه، هه‌روه‌ك چۆن ئێستاش خه‌ڵكێك هه‌ن خائینن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی دڵسۆزیش هه‌یه، ئه‌و خائینهش له‌گه‌ڵ شه‌هید سۆران بووه‌و شه‌هیدی كردووه راسته پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بووه، به‌ڵام خیانه‌تی له‌خودی یه‌كێتیش كردووه، ئه‌گه‌رنا یه‌كێتی بڕیاری شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مانی خۆی نادا، كه تاكه پێشمه‌رگه‌ی مه‌سیحی بووه، له‌ناویاندا سه‌لیمی برام كه‌سێكی ماركسییه، راسته پێكه‌وه خه‌باتمان كردووه له‌خزمه‌تی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و ئیستا ماوییه و ماویهتیش دوره له‌واقیعی كوردستان، ئه‌وكات ئه‌و دوربووه له ساحه‌ی شه‌ڕه‌كان ره‌نگه ناحه‌زانی كورد به‌شێوه‌یه‌كی تر و به‌هه‌ڵه چۆنیه‌تی شه‌هیدكردنی شه‌هید سۆرانیان گه‌یاندبێته ئه‌و".
لە كۆتایی هەشتاكان دوای وەستانی شەڕی عێراق و ئێران و شكستی حیزبە كوردیییەكان، چەند كادیر و پێشمەرگەیەكی یەكێتی لە شوێنە جیاجیاكاندا تەسلیم بە رژێم دەبوونەوە، بۆ ئەوەی وەربگیرێنەوە، هاوڕێكانی خۆیان دەكوشت، نمونەی ئەو كەسانە لە دەشتی هەولێر هەبوون، لەوانە سەڵاح شینە كە چەندین پێشمەرگەی یەكێتی و حیزبی شیوعی كوشت، كە دواتر لە لایەن مستەشارێكی بەعس كوژرا. هەروەها لە ناو حیزبی سۆشیالیستیش ئەو حاڵەتە هەبووە، یەكێك لە پێشمەرگەكانی حیزبی سۆشیالیست كادیرێكی پارتی لە دەشتی هەولێر بە ناوی "مام رەشاد" كوشت و لەبەر ئەوەی لە قۆڵی خۆی ناوی خۆی كوتیبوو، قۆڵەكەی بڕیبوو و تەسلیمی دائیرەی ئەمنی بەعسی كردبوو، بۆ ئەوەی بڕوای پێ بكەن.
له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كێتیش له‌كه‌یسی شه‌هیدكردنه‌كه‌ی شه‌هید سۆران سه‌باحی برای ئه‌و شه‌هیده ده‌ڵێت" یه‌كێتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوی له‌و كه‌یسه كردووه تاكو ئێستاش یه‌كێك له قسه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه‌ده‌ڵێت ئێمه تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خۆمان ئه‌كه‌ینه‌وه كه‌س مافی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی نییه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیته‌ی كه‌نه‌دای یه‌كێتی، كه برای شه‌هید سۆرانه له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی شه‌هیدكردنه‌كه‌ی سۆران ده‌ڵێت" شه‌هید سۆران وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ چالاكی هاتبووه پیرزین له‌نزیكی هه‌ولێرو له‌ڕێگای هاوێیهكی پێشمه‌رگه‌ی كه پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بووه و په‌یوه‌ندی به ئه‌منی شه‌قڵاوه هه‌بووه‌و خائین بووه به‌یه‌كێتی به‌پیلانی ئه‌منی شه‌قڵاوه‌و هه‌ولێر شه‌هیدكراوه و ئه‌و كه‌یسه‌ش دوای راپه‌ڕین له ئه‌منی هه‌ولێر به‌رده‌ستی ئێمه كه‌وتووه".
به‌ڵام له‌دواین قسه‌یدا سه‌لیم پۆڵس كه به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی له‌ده‌سته كه به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ماوی عێراقی رایگه‌یاندووه بۆ سڤیل ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌رچی" سه‌باح برای منه و په‌یوه‌ندم له‌گه‌ڵیشی په‌یوه‌ندییه‌كی برایانه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كه‌وتۆته ژێركاریگه‌ری سیاسه‌تی تاڵه‌بانی، ئه‌گه‌رنا شه‌هیدكردنی سۆرانی برام په‌یوه‌ندی به پیلانی یه‌كێتی و ئه‌منی هه‌ولێری به‌عسه‌وه هه‌بووه، یه‌كێتی بۆی نییه سۆران وه‌ك شه‌هیدی خۆی ناو بهێنێت، له‌كاتێكدا خۆیان شه‌هیدیان كردووه ئێستا ناوی شه‌هید سۆران له‌ڕیزی شه‌هیدانی ماوییهكانی دنیا هه‌یه و هه‌موو بزوتنه‌وه ماوییه‌كان ئاگاداری ئه‌و ره‌وشه‌ن و ئێوه ئه‌توانن به‌دوایدا بچن كه ئایا بزتنه‌وه ماوییهكانی دنیا سۆران چۆن به‌شه‌هیدی خۆیان ده‌زانن و له‌ڕیزی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌كانی ماوی وێنه‌ی سۆران به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وكات رون ده‌بێته‌وه كه سۆران زۆر له‌یه‌كێتی دوور بووه بۆیه شه‌هیدیان كردووه، بۆیه هه‌موو كه‌سێكی ئازادیخواز ئه‌توانێ سۆران به‌شه‌هیدی خۆی بزانێت نه‌ك لایه‌نێك كه به‌ده‌ستی چه‌كداری ئه‌و شه‌هید كراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی یه‌كێتی كه سۆران به‌شه‌هیدی خۆی ناو ده‌بات ئه‌وه‌م بیر ده‌هێنیته‌وه، كه گیڤارا له‌دژی سه‌رمایه‌داری بووه، ئێستا وینه‌ی گیڤارا له‌كۆمه‌ڵێك مه‌تریال ئه‌درێت و سه‌رمایه‌داری و بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت، له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه، سۆرانیش پیاوه‌كانی یه‌كێتی بۆ به‌عس شه‌هیدیان كردووه ئێستا یه‌كێتی بهشههدی خۆی ناوی ده‌بات".
نوچه‌نێت
www.nwche.net