/* */ jQuery(document).ready(function() { if( ! jQuery("a.fancyboxgroup").fancybox({ imageScale:1, centerOnScroll: 1}) ) { document.write(''); } }); /* */
سه‌رچاوه‌یه‌ک به کوردستانپۆست ئینفۆی ڕاگه‌یاند که پاراستن ده‌یه‌وێت جه‌وی ترس و تۆقاندن له ناو مه‌سیحییه‌کانی شارۆچکه‌ی عه‌ینکاوه‌دا دروست بکات . ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌و پێش بۆمبێکی چێنراو له نزیکی که‌نیسه‌یه‌کی هه‌مان شارۆچکه‌دا ته‌قییه‌وه، که خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه نه‌بوو .
مه‌سیحییه‌کانی عه‌نکاوه، تا پێش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارام‌دا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد و وه‌ک مه‌سیحییه‌کانی به‌غداد نه‌که‌وتبوونه به‌ر په‌لاماری تیرۆریسته ئیسلامییه‌کانه‌وه . سه‌رچاوه‌که وتی " ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌ولێر لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونێکی جدیان له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی 26 . 12 نه‌کردووه و ئه‌مه‌ش گومانه‌کان له‌سه‌ر ده‌زگای پاراستن زیاد ده‌کات که له‌پشتی ئه‌و کاره تیرۆریستییه وه ستابێت ". پاراستنی به‌مه‌به‌ستی گوشاری سیاسیی خستنه سه‌ر مه‌سیحییه‌کانی عه‌نکاوه، هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگای دروستکردنی فه‌زایه‌کی سیاسیی تۆقێنه‌ره‌وه، مه‌سیحییه‌کانی عه‌نکاوه ته‌سلیم به سیاسه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکات و تۆڕی جاسوسییان لێپێکبهێنێت . به هه‌مان مه‌به‌ستی دروستکردنی که‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن له عه‌نکاوه‌دا، به‌دوای ته‌قینه‌وه‌که‌دا، چه‌ند چه‌کدارێک کچێکی مه‌سیحی له کاتژمێر 5 دوانیوه‌ڕۆی 28 .12 . 2010 دا ده‌فڕێن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه که ده‌گه‌نه موسڵ، پاش چه‌ند کاتژمێرێک له‌و هه‌وڵی ڕفاندنه تیرۆریستانه‌یه، هێزی 2 له فیرقه‌ی عێراقی جێگیر له پارێزگای موسڵدا، کچه مه‌سیحییه‌که ئازاد ده‌که‌ن و چاره‌نووسی چه‌کداره ڕێفێنهرهکانیش تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه دیار نییه . سوپای عێراقیش، هیچ لێدوانێکی ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که بۆ میدیاکانی عێراق و جیهان نه‌داوه و ئه‌وه زانراو نییه که ئایا چه‌کداره‌کان ده‌ستگیرکراون یان هه‌ڵهاتوون، به‌ڵام گومانی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و چه‌کدارانه سه‌ر به ده‌زگای پاراستنی پارتی بن و پاراستن کار ئاسانی بۆ ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستییه بۆ کردبن .
تایبه‌ت به کوردستانپۆست ئینفۆ
چه‌ند بابه‌تیتر ده‌رباره‌ی عه‌نکاوه به عه‌ره‌بی: