که‌رکوک : ئه‌مڕۆ یه‌کشمه 13.2.2011، چه‌کداره‌کانی سه‌ربه‌ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به بێ هیچ داوایه‌کی یاسایی و به بێ هیچ تاوانبارکردنێکی پێشوه‌خت، " اياد داود سليمان عسكر"،که هاوڵاتییه‌کی
به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی دانیشتووی که‌رکوکه، ده‌فڕێنن . ئایاد داود ته‌مه‌نی 53 ساڵه و خاوه‌نی کوڕ‌و کچێکه . ئایاد داود هاوڕێی شه‌هید سه‌باحه که له ڕفاندنی دکتۆر سه‌میر له ناو شاری که‌رکوکدا گیانی له‌ده‌ستدا.
شایانی وتنه ئه‌مه یه‌که‌مجارو دواجار نییه که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی هه‌ڵده‌ستن بهبێسهروشوێنکردنی هاوڵاتیان. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ڕێگای ده‌زگای تیرۆریستی پاراستنی به‌دناوه‌وه ده‌یانه‌وێت هاوڵاتیانی کوردستان بتۆقێنن تا ته‌مه‌نی نه‌گریسی خۆیان درێژ بکه‌نه‌وه . کاری ده‌زگای پاراستن، تیرۆر و بێسه‌روشوێنکردنی هاوڵاتیانی کوردستانه . ئه‌م ده‌زگایه له مێژووی دروستبوونییه‌وه ههتاکوئهمڕۆ چه‌ندین کاری تیرۆریستانه‌ی ئه‌نجامداوه و چه‌ندین که‌سی بێسه‌روشوێنکردووه، که ته‌نانه‌ت که‌سوکاری قوربانییه‌کانی ئه‌م ده‌زگا تیرۆریستییه، ته‌رمی قوربانییه‌کانیان نه‌بینیوه‌ته‌وه .
ئه‌م هه‌واڵه به نامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن " مكتب اعلام تجمع الماركسيين اللينينيين الماويين الثوريين العراقيين " به کوردستانپۆست ئینفۆ ڕاگه‌یاندراوه.